لەسبەینێوە دابەشکردنى موچەى سەرجەم وەزارەتەکان دەست پێدەکاتەوە

ئابوری

15/12/2019‌ 735 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم خشتەى دابەشکردنى موچەى راگەیاند کە لەسبەینێوە دەست پێدەکات.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی وێنەی خشتەى دابەشکردنى مووچەى تایبەت بۆ شارپریس ناردوە کە دابەشکردنى موچە بە وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵایەتى دەست پێدەکات و بە خانەنشینى شارستانى کۆتایی دێت.

بەپێى خشتەکە سبەى دوو شەمە مووچەى وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵایەتى و سێ شەممە موچەى ئەنجومەنى دادوەرى دەست پێدەکات و تا رۆژى ٢٣ى ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.


س.هـ

بەپەلە