ئەنتۆنیۆ كۆنتی بەتوڕەییەوە وەڵامی ڕەخنەكانی هاندەران دەداتەوە

وەرزش

08/01/2020‌ 229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنتۆنیۆ كۆنتی بەتووڕەییەوە وەڵامی ڕەخنەكانی دایەوە، كە لەرۆمێلۆ لوكاكۆو ستیالی یاركردنی ئەنتەرمیلان گیرابوون.

ئەنتۆنیۆ كۆنتی بەرگری لەیاریزانی یانەكەی كرد، كە لە ئیتاڵیا نازناوی "گوێدرێژ"ی لێنراوە.

یاریزانی پێشووی هێڵی پێشەوەی مان یۆنایتد لەهاویندا بەبری ٧٥ ملیۆن پاوەند گواسرایەوە سانسیرۆ، لە ١٨ یاریدا ١٤ گۆڵی تۆماركردووە.

لەدوای یاریكەی یانەكەی لەگەڵ ناپۆلی، كە توانیان سەركەوتن بەدەستبهێنن، ڕاهێنەری ئەنتەر ئەنتۆنیۆ كۆنتی بەخەڵكی بیرهێنایەوە ئەو ڕەخنانەی، كە بەرانبەر لوكاكۆ دەكرێت زۆر نادادپەروارانەیە دەبێت بوەستن.

وتیشی: گوێم لێبووە لوكاكۆ بە "گوێدرێژ" ناودەبەن، بەڵام دەبێت بوستن، چونكە ئەوە دادپەروارنە نییەو ئەو یاریزانێكی مەزنە من دەمێكە بەدوای دەستەكەتنی ئەو یاریزانەوەم، لەكۆتایدا پێی شادبووم.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل


بەپەلە