كەناڵێكی سعودی "هەلی ئاڵتوونی" بەنەوەی ساڵی پەنجاكان دەبەخشێت

هەمەڕەنگ

14/01/2020‌ 947 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پرۆگرامی پێشبڕكێی گۆرانیوتن "the voice" ، كە لە كەناڵی "mbc" پەخش دەكرێت، پێشبڕكێیەكی نوێ بۆ گۆرانیبێژە بەتەمەنەكان ساز دەكات.

كەناڵی  "mbc" مژدەی ئەوەی بە خەڵكی داوە پاش وەرزی پێنجەمی پێشبڕكێی "the voice" ڕاستەوخۆ پێشبڕكێیەكی نوێ بەناوی "the voice senior" دەستپێدەكات، كە تەنیا ئەو كەسانە دەتوانن بەشداربن، كە تەمەنیان سەروو شەست ساڵە.

كەناڵەكە ناوی لیژنەی دادەوریان ئاشكراكرد، ئەوانیش: هونەرمەندی میسری هانی شاكر، هونەرمەندی مەغریبی سەمیرە سەعیدو هەردوو هونەرمەندی لوبنانی نەجوە كەرەم و ملحم زەینن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ