فەرمی.. كیكی سیتین راهێنەری بەرشەلۆنەیە

وەرزش

14/01/2020‌ 385 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، كە كیكی سیتینی راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ بیتس بووەتە راهێنەری یانەكەیان.

یانەی بەرشەلۆنە بۆ شوێنگرەوەی ئارنستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری گرێبەستی لەگەڵ ئەو راهێنەرە دەستنیشان كردووە.

یانەی بەرشەلۆنە شەوی رابردوو ئارنستۆ ڤاڵڤێردی بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لەیانەكەی دوورخستنەوە، بەتایبەتی دوای دۆڕانی یاری یەكەمی لەپاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانی بەرانبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید.

گرێبەستەكەی بەرشەلۆنەو كیكی تا ساڵی 2022 دەبێت، كە بڕیارە ئەمڕۆ واژوو بكرێت‌و تائێستا وردەكاری گرێبەستەكەش دیارنییە.

هـ ـ ح