كه‌سوكاری شه‌هیدان: ده‌ستبردن بۆ موچه‌كانمان لە ژێر هەر ناونیشانێک بێت هێڵی سوورە

کوردستان

14/01/2020‌ 897 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك له‌ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك نیگه‌رانییان هه‌یه‌ له‌باره‌ی یاسای چاكسازیی په‌یوه‌ست به‌ موچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوان.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی 15 رێكخراوی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، نیگه‌رانییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی خراوه‌ته‌ڕو و باس له‌وه‌كراوه‌ "وێڕای دەستخۆشیمان لەو هەنگاوانەی کە دەنرێن بۆ پاککردنەوەی لیستی شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەڵام نیگەرانین لەوەی کە لە بەشی دووەمی یاسای چاکسازی لە ماددەی دووەم و خاڵی سێیەم هاتووە:

لە کاتی مردن یان بڕینی مافی دارایی سەرجەم میراتگرانی شەهیدان یان ئەنفالکراوان و قوربانیانی جینۆساید کە بۆ لەمەودوا بە گویرەی یاسای خانەنیشینی بەرکار ئەو میراتگریە دەستنیشان دەکرێت، ئەو مافە داراییە کۆتایی پێدیت و ناگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە.

باس له‌وه‌شكراوه‌، "ئەو ماددەیە پیچەوانەی یاسایی ژمارە(٩)ى ماف و ئیمتیازی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەرچووە  و یاسای هەموراکراوی ژمارە(٧)ى ساڵی ٢٠١٣ یە، وە بە جێبەجیکردنی هەزاران خێزان لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەکانیان دەبڕدرێت".

ئه‌و ڕێكخراوانه‌ داواده‌كه‌ن:
-پەرلەمانی کوردستان یاسایی ئیمتیازی شەهیدان تێکەڵی پرسی چاکسازی نەکات.
- نابێت ئەو بڕگەیە لە یاسایی چاکسازی دەنگی بۆ بدرێت.
دواجار دەڵێین بڕینی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لای ئیمە هێلی سورە و قەبووڵی ناکەین. 

ناوی ڕێكخراوه‌كان:

1-رێكخراوی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە
2-  كوردستان بێجینۆساید
3- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
4-تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
5-  تۆڕی ئایكان بۆ نەهێشتنی چەكی ناوكی
6- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ
7- هەڵمەتی دادپەروەری
8- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك  كوردستان
9- رێكخراوی مانەوە بۆ شەهید و ئەنفال
10-رێكخراوی چاوی ئەنفال
11-رێكخراوی چواردەی چوار
12-رێكخراوی شەهیدانی سەنگەر
13- رێكخراوی ناسنامە
14-كۆمەڵەی داكۆكی كار لە پرسی ئەنفال
15-رێكخراوی زیندانیانی ئەنفال لە گەرمیان
16-رێكخراوی كازی بۆ پرسی جینوسایدی كورد

ڕ . ج