ئەو بەرهەمانەی پرۆسەی پیربوون خێرا دەكەن

تەندروستی

15/01/2020‌ 887 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەلێك هۆكار هەیە دەبێتە هۆی پیربوونی پێشوەختە، كە رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر جەستەی مرۆڤ بەتایبەت لەسەر پێستی دەبێت .

هەرچەندە پزیشكان جەخت دەكەنەوە، كە پیربوونی پێشوەختە بەهۆی فاكتەرە بۆماوەییەكانە، بەڵام چەندین هۆكاری تر هەیە كاریگەری هەیە لەسەری.

ئەو كەسانەی كاتی پێویستیان نییە بۆ ئەوەی لەماڵەوە خواردن ئامادە بكەن و پەنا دەبەنە بەر خواردنی ئامادەكراو و خێرای دەرەوە، كە بڕێكی زۆر لە خوێی تێدایە، ئەویش دەبێتە هۆی قەتیسبوونی ئاو لەجەستەدا و وا لەكەسەكە دەكات هەست بە هەڵئاوسان بكات .

لەو بەرهەمانەی كاریگەری نەرێنی لەسەر پیربوونی پێشوەختە هەیە ئەمانەن : 

رۆنی ڕووەكی 
دەركەوتووە رۆنی رووەكی كاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی پیربوون هەیە لەبەرئەوەی تێرە بەرۆنە گۆڕاوەكان و مەترسی تووشبوون بەنەخۆشییە درێژخایەنەكان زیاتر دەكات .

شیرنەمەنییەكان 
هەندێك لە زانایان دەڵێن: شەكر یەكەم هۆكاری تووشبوونە بە پیربوونی پێشوەختە، بەجۆرێك بە هۆكاری سەرەكی قەڵەوی و كلۆربوونی ددانەكان‌و هەندێك هەوكردن و نەخۆشییە درێژخایەنەكان دادەنرێت .

خواردنەوە وزەبەخشەكان 
خواردنەوە وزەبەخشەكان بڕێكی زۆر شەكریان تێدایە، كە پێشتر باسمان لەكاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر جەستە و پرۆسەی پیربوونی پێشوەختە كرد .

گۆشتی لەقوتوونراو 
بەگوێرەی لێكۆڵینەوە هاوچەرخەكان، ئەو ماددانەی بۆ پاراستنی گۆشتەكە زیاد دەكرێت هۆكارە بۆ تووشبوون بەشێرپەنجە، ئەوە جگە لە تێكدانی پێست .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی