شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بانكی ناوه‌ندی له هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌غداوه گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان كه 522 ملیار دیناره.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بانكی ناوه‌ندی له هه‌ولێر به شارپرێس-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕی 522 ملیار دینار له به‌غداوه گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و دواتریش راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، به‌هۆی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غداوه تا هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له خشته‌یه‌كدا كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاندووه، سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری دابه‌شده‌كرێت، تا ئێستاش هه‌رچه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه و په‌روه‌رده مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان پێنجی هه‌موو مانگێك ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه نه‌كردووه.
ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی 12 مووچه دابه‌شكرا، كه سێ مووچه‌یان هی مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی 2018 بوو، نۆ مووچه‌ی ساڵی 2019ش دابه‌شكرا، تا ئێستاش دیارنیه ئه‌و مووچه‌یه‌ی دابه‌شده‌كرێت هی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه یان موچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردووه.