نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمدەبێتەوە

ئابوری

16/01/2020‌ 263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەی لەرۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 49 سەنت بەرێژەی 0.8% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 64 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 42 سەنت بەرێژەی 0.7% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.81 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی ئەمریكاوە هەیە، كە كاریگەری زۆری لەسەر بازاڕ داناوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش نزمبێتەوە.