هۆكارەكانی زیادبوونی چەوری ورگ چییە؟

تەندروستی

18/01/2020‌ 1193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زیادبوونی چەوری جەستە ئاماژەیەكی تەندروست نییە، بەڵام ترسناكترین شوێنی كۆبوونەوەی چەوری ورگە لەبەر ئەوەی پەیوەستە بەئەندامەكانی ناوەوەی جەستە وەك جگەر و پەنكریاس و دڵ و گورچیلە و زراو. 

چەند هۆكارێكیش هەیە بۆ كەڵەكەبوونی چەوری لەو ناوچەیە كە گرنگترینیان ئەمانەن: 

كەمجوڵەیی و خواردنی خواردنە ناتەندروستەكان وەك خواردنە خێراكان‌و هەویرەمەنییەكان و گۆشتی دەستكاریكراو .

بەتەمەنداچوون یەكێكە لە هۆكارەكان، كە وادەكات جەستە توانای سووتاندنی چەوری كەمببێتەوە، هەروەك ژنانیش لەدوای تەمەنی نائومێدی تووشی دەبن .

كەمخەوی، ئەگەر بێت و جەستە كاتژمێری پێویستی نەبێت بۆ پشوودان ئەوە كار لەهاوسەنگی هۆڕمۆنەكان دەكات و دەبێتە هۆی زیادبوونی حەزی خواردن و تەنبەڵی و كەمجوڵەیی.

دڵەراوكێ و گوشارەكان یەكێكی ترن لە زیادبوونی حەزی خواردنی شیرینی و چەورییەكان و زیادبوونی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل كە هۆكارە بۆ زیادبوونی هۆرمۆناتی برسێتی .

خواردنی هەندێك خواردنی دیاریكراو هۆكارە بۆ گەورەبوونی ورگ، وەك خواردنەوە گازییەكان و شەكرەمەنییەكان و ئاردی سپی و چەوری ئاژەڵی .

بۆ رزگاربوون لە زێدەورگی ، خەوێكی زیاتر بەدەستبهێنە و سیستەمی خۆراكیت ڕێك و تەندرووست بكە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی