ئەو وڵاتانەی زۆرترین چاودێریان لەسەر ئینتەرنێت هەیە

هەمەڕەنگ

18/01/2020‌ 814 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پێگەی Comparitech.com  ئەو وڵاتەنەی ئاشكراكردووە، كە زۆرترین سانسۆریان لەسەر ئینتەرنێت داناوە .

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە، لەناو ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین چاودێریان لەسەر ئینتەرنێت داناوە هێشتا كۆریای باكوور پلەی یەكەمی هەیە، دوای ئەویش چینی دراوسێی دێت‌و دواتریش روسیا، ئینجا ئێران و توركمەنستان .

دانانی ئەو پۆلێنە لەسەر بنەمای ١٠ هۆكارە، كە ئەوانیش بریتین لەكۆتوبەندكردنی خزمەتگوازرییەكانی تۆرنێت، قەدەغەكردنی خزمەتگوزارییەكانی تۆڕنێت، كوتۆوبەندكردنی ناوەرۆكە سێكسییەكان، كۆتوبەندكردنی هۆكارەكانی راگەیاندنی سیاسی، كۆتوبەندكردنی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، كۆتوبەندكردنی پێگەكانی پەیوەندیكردن‌و كۆتوبەندكردنی خزمەتگوزارییەكانی VPN و قەدەغەكردنی .

دوای لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو هۆكارانە كۆریای باكوور نمرەی تەواوەتی وەرگرتووە بەوەی هەموو شتێكی قەدەغە كردووە، دوای ئەوە چین لە كۆی ١٠ خاڵ ٩ خاڵی تۆمار كردووە، دوای ئەویش روسیا و توركمەنستان و ئێران ٧ خاڵیان تۆمار كردووە .

لەگەڵ ئەوەی سانسۆردانان لەسەر ئینتەرنێت لەهەموو جیهاندا كێشەیەكی گەورەیە، بەجۆرێك ژمارەیەكی زۆرتری وڵاتان هەوڵ دەدەن بەجۆرێك لەجۆرەكان كۆنترۆڵی ناوەرۆكی ئینتەرنێت بكەن، بەڵام حكومەتەكان دركیان بەوە كردووە، كە هاوڵاتیان بۆ شكاندنی ئەو كۆتوبەندە VPN بەكاردەهێنن .

لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ئاماژە بە حاڵەتی پچرانی ئینتەرنێت لەسەر هاوڵاتیان نەكراوە، كە لەژمارەیەك وڵاتدا گرفتێكی گەورەیە، لەوانە هیندستان كە سانسۆری لەسەر ئینتەرنێت زیاد كردووە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی