بزوتنەوەی گۆڕان: سوپاسی فراكسیۆنەكەمان دەكەین لەدەرچواندنی یاسای چاكسازی

کوردستان

18/01/2020‌ 391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

جڤاتی نیشتیمانی  بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە و پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەكانی فراكسیۆنی گۆڕان دەربڕی لە دەنگدان بۆ یاسای چاكسازی.

دەرباز محەمەد  ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەكە دوای كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان،  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەكەیان، ئاشكرایكرد، ئەوان وەك بزوتنەوەكە بە تەواوەتی پشتیوانی لە فراكسیۆنەكەیان دەكەن بۆ دەنگدان لەسەر یاسای چاكسازی و هەوڵەكانیان لەسەر ئەو بابەتە.

ئاماژەی بەوەشكرد،  ئێمه‌وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداریمان له‌ حكومه‌ت به‌شداریكردنه‌ له‌ چاكسازی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فراكسیۆنه‌كه‌مان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته‌ له‌و ڕوه‌وه‌ و پێمان باشه‌ هه‌لی كار و خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر بكرێت.

لەبارەی یاسای چاكسازی ده‌رباز محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند، سوپاسی ئەو فراکسیۆنانە دەکەین کە توانیان یاساکە دەربچوێنین، چونكه‌ یاساکە چاکسازیە لە خەرجی نەک لە داهات و لە ماوەی رابردودا کۆمەڵێک کاری نایاسایی کراوەو ئەم یاسایە چاکی دەکاتەوە لە رابردودا سندوقی خانەنشینی نەبوەو ئێستا سندوقێک هەیە بۆ خانەنشینی.

وتیشی، ئێمه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێمان خۆش بو خانەنشینی پلە باڵاکان لە ئاستێکی نزمتردا بوایە و پشتگیری هەر هەوڵێکین بۆ کەمکردنەوەی خانەنشینی پلە باڵا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەشداریکردنمان لە حکومەت بەشداریکردنە لەپێناوی چاکسازی و له‌ ئێستاشدا فراکسیۆنی گۆڕان سەرقاڵی چاکسازیکردنە لە داهاتدا و ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین چاکسازیەک بکرێت هەلی کارو خزمەتگوزاریەکان زیاتر بکات.
لەبارەی  بوونی هێزە هاوپەیانەكانیش لە عیراق ناوبراو رایگەیاند كە هێشتا داعش كۆتایی پێنەهاتووە و پشتیوانی لە مانەوەیان دەكەن و لەگەڵ ئەوەدا نین عیراق جێبهێڵن