لەلوبنان هێزە ئەمنییەكان هێرشیانكردە سەر خۆپیشاندەران

جیهان

18/01/2020‌ 217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
هێزە ئەمنییەکانی لوبنان، ‌هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و بەو هۆیەشەوە دەیان خۆپیشاندەر بریندر بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

ئێوارەی ئەمڕۆ میدیاكانی لوبنان بڵاویانکردەوە، لە بەیروت خۆپیشاندەران لە دەرگای سەرەكی پەرلەمان نزیكبوونەتەوە، هێزە ئەمنییەكانیش ئاوی گەرم و گازی فرمێسك رێژیان بەكارهێناوە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران. 

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، خۆپیشاندەرانیش بە بەرد رووبەرووی هێزە ئەمنییەكان بوونەتەوە.

باسیان لەوەشكردووە، دواتر هێزە ئەمنییەكان داوایان لە خۆپیشاندەران كردوە لە شوێنی رووبەروو بوونەوەكە دووربكەونەوە، بەو هۆیەوە دەیان خۆپیشاندەر بیرندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران. 

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی زیاتر سێ مانگە خۆپیشاندان لە لوبنان بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی سەربەخۆ دەكەن.