شارپرێس:
یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هیچ پلانێكی نییه بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان له وڵاته‌كه.
جۆناسان راس هۆفمان، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا هێزه‌كانیان له عێراق ده‌كشێننه‌وه، وتی، "پێموایە روونە کە رێککەوتنی گشتی لە عێراق ئەوەیە کە هێزەکانی ئەمریکا بە نیازێکی باش لە عێراقن، بوونی ئەمریکا لە عێراق لە قازانجی عێراقە و ئەمن و ئاسایشی زیاتر بۆ گەلی عێراق دەستەبەردەکات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هیچ پلانێكی نییه بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان له وڵاته‌كه.
5ی ئه‌م مانگه، په‌رله‌مانی عێراق په‌رله‌مانی عێراق بە ئامادەبونی 168 پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی شیعەکان و بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و زۆرینەی پەرلەمانتارانی سونە یاسای دەركردنی هێزە بیانیەكانی لەعێراق پەسەندكرد.
له‌پاش بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ترسی سزادانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بوه‌ته ترسێكی حه‌قیقی، به‌وته‌ی فه‌یسه‌ڵ عیساوی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌توانێت به یه‌ك هه‌نگاو ئابووری عێراق تووشی ئیفلیج بوون بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئابووریی عێراق له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بناغه‌ی خۆی داناوه، بۆیه هه‌نگاوه‌كه‌ی تره‌مپ بریتی ده‌بێت له‌وه‌ی ڕێگه‌نه‌دات داهاتی نه‌وتی عێراق كه به دۆلاره بگه‌ڕێته‌وه بۆ بانكه‌كانی به‌غدا، واتا ئاڵوگۆڕی دۆلار له‌نێوان بانكه‌كانی عێراق و بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕاده‌گرێت، به‌وه‌ش ئابووریی عێراق تووشی ئیفلیجبوون ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی له‌ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئه‌مریكا تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ن، هاوكارییه مادییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق كه‌مبكه‌نه‌وه، كه له ئێستادا نزیكه‌ی 250 ملیۆن دۆلاره.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئه‌گه‌ر عێراق هێزه‌كانیان له وڵاته‌كه‌یان بكاته ده‌ره‌وه، ئه‌وا هاوكارییه ماددییه‌كانیان بۆ عێراق یان ڕاده‌گرن یان كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی دارایی ئه‌مریكا پێشنیازی ئه‌وه‌یانكردووه، بۆ ساڵی 2021 بڕی 100 ملیۆن دۆلار له‌پاره‌ی هاوكارییه داراییه سه‌ربازییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه.