شارپرێس:
کۆشکی بێکینگهام رایگەیاند، شازادە هێنری و مێگنی هاوسەری چی دیكه ناتوانن نازناوی خێزانی شاهانەی بەریتانیا بەکاربهێنن.
شاژن ئیلیزابێت، لە بەیاننامەیەکدا لهبارهی شازادە هێنری و مێگنی هاوسەری رایگهیاندووه، "هێنری، مێگن و ئارچی هەمیشە ئەندامی خۆشەویستی خێزانەکەم دەبن، بەڵام ئەوان چیتر بودجەی گشتییان پێنادرێت و دەبێت ئەو پارەیەش بگێڕدرێتەوە کە بۆ نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەیان لە نزیک کۆشکی وێندسۆر خەرجیان کردبوو".
باسی لهوهشكردووه، ئەو بڕەپارەیە دوو ملیۆن و 400 ههزار پاوەنی باجدەرانی بەریتانیایه.