شارپرێس:
درێژكردنەوەی قژ پێویستی كارێكی زۆر هەیە و دەبێت لە بارێكی تەندروستدا بیهێڵێتەوە.
ئەگەر ویستت قژ درێژ بكەیتەوە، ئەوا پێویستە هەندێك تەكنیك هەیە ئەنجامی بدەیت، كە لێرەدا دەیخەینەڕوو.
ڤیتامین B-12 بەكاربێنە:
ئەگەر قژ گەشەی نەكرد ئەوا بزانە ڤیتامین B-12 پێوستت نییە، چونكە قژ پێوستی بەو ڤیتامینەیە. نەبوونی ئەو ڤیتامینە هۆكارە بۆ وشك بوونەوە و لاوازی قژ.
كەلەی سەریش پێویستی بە B12 یە، بەڵام پێوستە سەرەتا پرس بە پزیشك بكرێت.
مەساجكردنی كەلەی سەر
مەساجی سەر یارمەتی سووڕی خوێن دەدات و وادەكات قژ باشتر بڕوات بۆ كنولیەكانی قژ و ئەمەش گەشەی پێدەدات، سەری پەنجەكانت مەساجی قژت بكە لە هەموو لایەكانەوە بە هێواشی.
بەباشی قژ وشك بكەرەوە:
باشتر وایە دوای خۆشتن قژ جوان وشك بكەیتەوە، بۆیە دەبێت بەخاولییەكە بەجوانی بێنیت بە قژدا بۆ وشكردنەوەی.
لەسەر پشتیەكی ئاوریشم بخەوە
پشتی لۆكە شێی قژ ناهێڵێت و وشكی دەكاتەوە، بەڵام پشتی ئاوریشم وانییە، ئاوریشم تێكشكانی نێوان قژ و پشتیەكە كەم دەكاتەوە، بۆیە لە زیان دووری دەخاتەوە.
گرنگی بە پێستی سەر بدە:
وەك چۆن پێستی جەستەت بەگشتی پێویستی بە گرنگی پێدانە پێستی كەلەی سەریش بەهەمان شێوە، دەبێت ئەو بەرهەمانە بەكاربهێنیت، كە زیان بە پیستی سەرناگەین و بە شێداری تەواو دەیهێڵنەوەوPH پێوستییان دەست دەكەوێت.
شۆردن بە ئاوی سارد:
لەدوای شتنی قژت ئاوی ساری پێدا بكە، كە یارمەتی بەهێزكردنی قژ دەدات و تەندروستری دەكات.
زەیتی زەیتونی لێبدە:
زەیتی زەیتوون پڕێتی لەمادە خۆراكییەكانی تێدایە، دەوڵەمەندە بەدژە ئپكسان و ڤیتامین E. زۆر باشە بۆ قژ و تەندروست دەكات.
تۆزیك بخەرە سەر قژت و مەساجی پێ بكە. و پاشان بەشاپۆ دوای ١٥ بۆ ٣٠خولەك بیشۆ.
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل