ئەو فێڵ‌و شۆرتكەتانەی دەبێت بەكارهێنەری كۆمپیتەر بیانزانێت

هەمەڕەنگ

19/01/2020‌ 1656 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەڕاستیدا ٣ جۆر بەكارهێنەری كۆمپیتەر هەن، یەكێك ماوس بەكار دەهێنێت، یەكێك كیبۆرد و یەكێك تەنیا بە ڤۆیسی قسەكردن. 

لەهەركاتێكیان بیت دەبێت هەندێك فێڵی شۆرتكەت هەن لەسەر كیبۆرد، كە كاتت بۆ دەگەرێنەوەو بەكاریانبهێنێت، بۆیە لێرەدا هەندێك شۆرتكەت‌و چارەسەری كێشە هەیە دەیخەینە ڕوو.

Ctrl+T   بۆ كردنەوەی تابێكی نوێ.
پرسیار لەگۆگڵ بكە دەربارەی هەر كێشەیەكی كۆمپتەرەكەت پێش ئەوەی بیبەیت بۆلای وەستا، چونكە هەر كێشەیەك هەبێت لە گۆگڵ چارەسەرت بۆ دەدۆرێتەوە، بۆ زانینی نرخی دراو بۆ ئاڵوگۆڕكردنی پارە لەجیاتی حاسیبە گۆگڵ بەكاربێنە.

باتری كۆمپیتەر باشتر شەحن دەكات ئەگەر لەسەر Airplane Mode   بێت.

ڕاستەوخۆ وێنەی گۆگڵ دابەزێنە بەدەستنان بە كلیكی لای ڕاست Alt+ .

پاكردنەوەی سەر دیسكتۆپەكەت واتا خێراكردنی كۆمپیتەرەكەت.

دەتوانین Who is on My Wi-Fi دابەزینیت بۆ ئەوەی بزانیت كێ وایفایەكەت بەكار دەهێنێت.

Windows+C   بكە بۆ قسە كردن لەگەڵ ڤۆسی Cortana.

Ctrl+Q  بكە بۆ لابردنی براوسەری ئینتەرنێت.

Ctrl+I  بۆ گۆڕینی جۆری نووسین بۆ ئیتالیك.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل