لەرۆژئاوای كوردستان گرژی لەنێوان سوپای ئەمریكاو روسیا دروست بوو

کوردستان

19/01/2020‌ 330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەر کیڵگەیەکى نەوت لە رۆژئاواى کوردستان گرژى لەنێوان ئەمریکاو روسیا دروست بوو هەسەدە گرژیییەکەى هێورکردەوە.

میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان هێزێکى رووسی لە پارێزگاى حەسەکە بەرەو کیڵگەى نەوتى جول لە رمێلان چوون، بەڵام لە لایەن هێزەکانى ئەمریکاوە رێگریان لێکراوەو بۆ ماوەیەک گرژى لەنێوانیان روویداوە.

دواتر هێزەکانى هەسەدە چوونەتە شوێنەکە و دۆخەکەیان هێور کردوەتەوەو پاشان هێزە رووسیەکە گەڕاوەتەوە ناوچەکانى خۆیان.

لەم مانگەدا ئەمە دووەمجارە گرژی لەنێوان هێزەکانى روسیاو ئەمریکا لە رۆژئاواى کوردستان روو دەدەن کاتێک هێزەکانى پۆلیسى روسیا دەچنە ناو سنورى هێزەکانى ئەمریکاوە.
س.هـ