شارپرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌تۆمارێكی دزه‌پێكراوی ده‌نگیدا ئاماژه به ساتی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ده‌كات.
تۆماره ده‌نگییه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی دیموكراته‌كان له‌كۆنگرێس بووه كه‌ناڵی CNN تۆماره‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تیایدا تره‌مپ ده‌ڵێت "به به‌ردێك دوو چۆله‌كه‌مان كوشت" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كوشتنی سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس.
تره‌مپ ده‌شڵێت "بەرپرسە سەربازییەکان پێیاو وتم گەورەم ئەوان پێکەوەن، گەورەم ئەوان ته‌نیا دوو دەقیقە و ١١ چرکەیان له‌ژیاندا ماوه، ھیچ کاردانەوەیەک نەبوو، دوو دەقیقە و ١١ چرکەیان له‌ژیاندا ماوه، ئەوان لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشدان، گەورەم یەک دەقیقەیان له‌ژیاندا ماوه، گەورەم ٣٠ چرکە، ١٠، ٩، ٨.... دوای ئەوەش بوووم، ده‌نگێكی به‌هێز هات، گەورەم ئەوان بونیان نەما".
ڕ . ج