ئەردۆغان داوای لە روسیا كردووە نەبێتە رێگر لە بەردەم سوپای توركیا

ڕاپۆرت

06/02/2020‌ 1882 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (بیزافیسیمایا غازیتا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هەڵكشانی گوتاری ئەردۆغان دژی روسیا و قۆستنەوەی هاوكاری بەرهەڵستكارانی سەر بەئەنقەرە لەگەڵ تیرۆریستەكان بۆ رێكخستنی هێرشی سوپای سوریا لەلایەن مۆسكۆوە.

بەپێی راپۆرتەكە، هەردوو وەزارەتی بەرگری روسیا و توركیا جیاوازییان هەبوو لەشرۆڤەكردنیان بۆ ئەو رووداوەی لە پارێزگای ئیدلبی سوریادا هاتە كایەوە و بووە مایەی سەربازە توركەكان، بەلای ئەنقەرەوە یەكەیەكی سوپاكەی لە ناوچەیەكی نا شلەژاوی ئیدلب كەوتووەتە بەر هێرشی سوپای سوریاو و مۆسكۆش لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، كە هێزە توركییەكە بە هەڵە بە ئامانج گیراوە بەهۆی هەندێك جوڵەوە، كە لەسەری رێككنەكەوتوون.

هەرچی شارەزایانی ئەو بوارەیە، بۆچوونی جیاوازیان هەیە سەبارەت بەبەرپرسیاری ئەو جۆرە رووداوانە و شارەزای بواری سەربازی (یۆری لیامین) وای دەبینێت رووداوەكە جێگای سەرسوڕمان نییە بەلای ئەوانەی بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئیدلب دەكەن و دەڵێت: ئەوەی ئێستا لەو پارێزگایە روودەدات تا رادەیەكی زۆر لە ئەنجامی راستەوخۆی گرەنتی نەكردنی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی نێوان روسیا و توركیایە، كە لە ساڵی 2018 لە سوچی واژوو كراوە و دەقەكانی تایبەتە بە سەقامگیری دۆخی ناوچەی ئیدلب و كەمكردنەوەی هەڵكشانەكان.

بەڵام شارەزا لە ئەنجوومەنی روسی بۆ كاروباری نێو دەوڵەتی (ئەنتۆن مرداسۆف) پێیوایە تا ئێستا مۆسكۆ بەدوای هاوسەنگیدا دەگەرێت لەنێوان پەردان بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەنقەرە و بەهێزكردنی پێگەكەی لەبەرزترین ئاستەكانی دەسەڵاتی سوریادا، ئەمەش زۆر قورسە جێبەجێبكرێت.

بەگویرەی قسەی مرداسۆف، مۆسكۆ سود لەهاوكاری تەكتیكی نێوان بەرهەڵستكارانی سوریا و گروپە توندڕەوەكانی دەبینێت بۆ رەوایی دان بە هێرشی سوپای سوریا، سەبارەت بە مەترسیەكانیش پێویستە ئەوە بوترێ مۆسكۆ گرەو لەسەر چارەسەری دۆخەكە دەكات لەگەڵ ئەنقەرە، هەتا ئەگەر بە سیناریۆی نیگەتیڤیش بێت لە ئیدلب. 

هەردوو وڵات بواری زۆرتر هەیە تا هاوكاری یەكتری بكەن، لەوانە كەڵكەڵەی جیابونەوەی كوردەكان و ململانێی چەكداری لە لیبیا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا