حكومەتی هەرێم لەسەرجەم فەرمانگەكانی هەرێم سبەی كردە پشوو

کوردستان

10/02/2020‌ 1090 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا سبەی لەسەرجەم فەرمانگەكان بكات پشووی فەرمی. 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 11ی شوباتی 2020 بە ھۆی ئەو سەرما و سۆڵەی كە رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، لە تەواوی دامودەزگاكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر لەپارێزگاكانی هەرێم لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن راگەیەندرا بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی رووی لەهەرێمكردووە.