یەكێك لەشازادەكانی بەریتانیا لەهاوسەرەكەی جیادەبێتەوە

هەمەڕەنگ

13/02/2020‌ 259 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كوڕەزای شاژنی دووەمی بەریتانیا، پیتەر فلیپس ڕایگەیاند، كە لە هاوسەرەكەی ئۆتۆمن، جیابوونەتەوە و بەخێوكردنی منداڵەكانیشیان، ساڤانای 9 ساڵ و ئێسلای 7 ساڵ، بەنیوەیی گرتووە ئەستۆ.

وتەبێژێك لە كۆشكی شاژنەوە بە سكای نیوزی وت: ئەم دوو هاوسەرە لە ساڵی 2008 هاوسەرگیرییان كرد، بەڵام بەهۆی نەگونجانەوە، دوای چەند مانگێك لە گفتوگۆ، بڕیاری جیابوونەوەیاندا.

وتەبێژەكە وتیشی: هەردوو هاوسەرەكە گەیشتن بەو ئەنجامەی جیابوونەوە باشترین چارەسەرە لە پێناو ژیانی منداڵەكانیان‌و هاوڕێیەتییەكی بەردەوامدا، كە پاش چەند مانگێك لە گفتوگۆ، بڕیارێكی نابەدڵیان دا، ئەویش بڕیاری جیابوونەوە بوو، بەڵام هەردوو لایەن بەڵێنیاندا ژیانێكی خۆشگوزەران بۆ منداڵەكانیان دابین بكەن

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ