ئەگەر ئازاری سك بەم شێوەیە بوو پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت

تەندروستی

13/02/2020‌ 3052 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرجار ئازاری سك بە هۆی خواردنی ماوە بەسەرچووەوە، یاخود خواردنێكەوەیە، كە تێكچووبێت، بەڵام هەندێك جار نیشانەی نەخۆشییەكی مەترسیدار و كوشندەیە.

گۆڤاری health ئاماژەی بە 6 جۆرب ئازاری سك داوە، كە ئەگەر هەستان بەو جۆرە ئازارانە كرد پێویستە سەردانی پزیشك بكەن، چونكە نیشانەیە بۆ نەخۆشی مەترسیداری وەكو شێرپەنجە.

ئازاری سك كاتێك سكچوونی خوێناوی لەگەڵدابێت: 
ئەم ئازارە لە پڕ دروست دەبێت و ڕوودەدات، نیشانەی خواردنی تێكچوو تەسەموم كردووە، كە دەبێتە هۆی قۆڵۆن.

ئازاری لەناكاو و ڕشانەوە: 
ئەم جۆرە ئازارە بەهەمان شێوە نیشانەی خواردنی تەسەموم كردوو، یان هۆكاری هەوكردنێكی زۆری گەدەیە.

ئازارێكی زۆر، كە بەهۆیەوە پشت بیەشێت 
ئەم جۆرە ئازارە نیشانەی هەوكردنی پەنكریاس، یان هەوكردنی كیسەی زەرداوە.

ئازار لەبەشی لای ڕاستی خوارەوەی سك: 
لەكاتی هەوكردنێكی زۆری ناو سكدا، ئازار لە بەشێكی نادیاردا دروست دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ لای ڕاستی سك.

دروستبوونی ئازارێكی قورس كە بەهۆی پیسایی كردنەوە نەمێنێت: 
ئەم جۆرە ئازارە نیشانەی تێكچوونە دەمارە قۆڵۆنییەكانە

ئازار لە بەشێكی حەوز، كە بەهۆیەوە لایەكی سك ئازاری هەبێت: 
ئەم جۆرە ئازارە نیشانەی دروستبوونی گرفتە لەسەر كیسی هێلكەدان

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ