نێچیرڤان بارزانی بەشداری كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ناكات

کوردستان

13/02/2020‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە لە 14 تاوەکو 16ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، ناکات. 
 
كەناڵی روودوای سەر بە نێچیرڤان بارزانی بڵاویكردەوە،  بەهۆی هەندێ کار و ئەرکی پێویست لە هەرێمی کوردستان،  سەرۆكی هەرێم بەشداریی کۆنفرانسەکە ناکات.
 
ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەفەرمی بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کرابوو کە ئەمساڵ 56ـەمین کۆنفرانسە ئەنجام بدرێت و بڕیارە بەدەر لە کێشە بەردەوامەکانی ئاسایش، هاوکات باس لە نیگەرانییەکانی داهاتووش بکرێت، بەتایبەتیش کە تەکنەلۆژیا لە گەشەکردن بەردەوامە.
 
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە بەرەو ئەڵمانیا بەڕێدەکەوێت.
 

بەپەلە