كاتژمێرێكی زیرەكی نوێ بەوردی زانیارییە تەندروستییەكان پیشان دەدات

تەندروستی

15/02/2020‌ 604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كۆمپانیای YHE ، كە كاتژمێری زیرەكی BP Doctor نوێی ئاشكراكرد، بەوە جیادەكرێتەوە چەندین ئەركی گرنگی تەندروستی وەك پێوانی پەستانی خوێن و تێربوونی ئۆكسجین و تێكڕای لێدانەكانی دڵ و چەندین زانیاری تر لەسەر تەندروستی بەكاربەر دەخاتەبەردەست.

كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یەكێكە لەو گرفتە تەندروستییانەی چەندین گرفتی تەندروستی تری وەك جەڵتەی دڵ و مێشك وەستان و نەخۆشییەكانی گورچیلە و هی تریشی لێدەكەوێتەوە، بۆیە بەشێوەیەكی ئاسان دەتوانرێت لەڕێگای كاتژمێرەكەوە ئاگاداری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنت ببیت.

كۆمپانیای دروستكەری كاتژمێرەكە راشیگەیاندووە، كە هەستپێكەرەكانی پێوانی پەستانی خوێن زۆر بەوردی كاردەكەن، بۆیە دەكرێت وردی پێوانی كاتژمێرەكە بە ئامێرە پزیشییەكان بەراورد بكرێت.

بەپێی كۆمپانیاكە ئەركی كاتژمێرەكە هەر لە پێوانی پەستانی خوێندا كورت نەبووەتەوە، بەڵكو دەكرێت گۆڕانكارییەكان لە تێكڕای لێدانەكانی دڵ بزانرێت و بەوهۆیەشەوە پێوانی ئاستی دڵەراوكێ دەكرێت، جگە لەوەی كاتژمێرەكە شیكردنەوە بۆ خەوتن و پلەی تێربوونی بە ئۆكسین دەكات.

سەبارەت بە تایبەتەندییەكانی تری كاتژمێرەكە ئەوە شاشەیەكی AMOLED ی 1.4 ئینچی هەیە، كە بەدەستلێدان كار دەكات و كوالێتییەكەی   ٣٢٠ x ٣٦٠ مێگاپێكسڵە و پشت بەسیستەمی كارپێكردنی FreeRTos    دەبەستێت، هەرچی پاترییەكەیەتی ئەوە بەشی پێنج رۆژ كاركردن دەكات.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی