نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوە

ئابوری

16/02/2020‌ 552 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، كە نرخی هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بە 120 هەزارو 600 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكراوە.

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراو لەهەرێمی كوردستان نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 600 دیناری عێراقی بووە، ئەو نرخەش بەراورد بەرۆژانی رابردوو بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی یۆرۆی ئەوروپی 100 یۆرۆ 132 هەزار دینار عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 155 هەزار دیناری عێراقییە.

هاوكات تمەن بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو ئەمڕۆ 100 هەزار تمەن بە 9 هەزار دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 20 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.