زەیدان نیگەرانە

وەرزش

17/02/2020‌ 122 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانی خۆی راگەیاند، بەئەنجامی یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی سێلتافیگۆ.

زەیدان لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەنجامەكە بەدڵی ئەوان نەبوو، جێگەی نیگەرانییە، دەبێت ئەو ئەنجامانە دووبارە نەبنەوە.

راهێنەرەكەی یانەی ریاڵ مەدرید دانی بەوەشدانا، كە چەند هەڵەیەكیان هەبووەو دەبێت لەیارییەكانی داهاتوو چارەسەر بكرێن‌و دووبارە نەكرێنەوە.

شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدریدو سێلتافیگۆ لەچوارچێوەی خولی ئیسپانی رووبەڕووی یەك بوونەوەو هەردوویانە بەئەنجامی دوو گۆڵ یەكسانبوون.

هـ ـ ح