چارەنووسی نیمار بۆ یارییەكەی دۆرتمۆند یەكلاكرایەوە

وەرزش

17/02/2020‌ 176 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی‌و راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی چارەنووسی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەی بۆ یاری داهاتووی یانەكە لەخولی یانە پاڵەوانەكان یەكلاكردەوە.

یانەی پاریس سان جێرمان لەم هەفتەیە رووبەڕووی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەبێتەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كە نیمار ماوەیەك بوو پێكانی هەبوو، ئێستا لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو گومان لەسەر بەشداریكردنی لەو یارییە هەبوو.

بەپێی قسەی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان ناوی نیمار لەپێكهاتەو یاریزانە بانگهێشتكراوەكاندایە بۆ یاری بەرانبەر یانە ئەڵمانییەكە.

هەر بەپێی قسەی راهێنەرەكە، نیمار دۆخی باشەو ئامادەشە بۆ بەشداریكردن لەیارییەكەو بەشداری یاری بەرانبەر دۆرتۆندیش دەكات.

رۆژی سێ‌ شەممە یانەی پاریس سان جێرمان‌و دۆرتمۆند رووبەڕووی یەك دەبنەوەو یارییەكەش بۆ هەردوو یانە گرنگی خۆی هەیە.

هـ ـ ح