شارپرێس:
پیپی مارۆتا، بەرێوەبەری هونەری یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی قسەی لەسەر دەنگۆكانی چوونی لاوتارۆ مارتینیزی هێرشبەری یانەكەی بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كرد.
پیپی مارۆتا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، مارتینیز خواستی رۆشتنی نییەو دەیەوێت لەیانەكەی بەردەوام بێت.
هەروەها راشیگەیاند، ئەوانیش كار بۆ مانەوەی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە دەكەنو دەیانەوێت گرێبەستەكەی نوێبكەنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە یانەی بەرشەۆنە دەیەوێت لاوتارۆ مارتینیزی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی ئەنتەرمیلان بكرێت.
هـ ـ ح