هێزە چەكدارەكانی عێراق: هیچ نیەتێك نیە بۆكۆتایی پێهێنان بەخۆپیشاندانەكان

عیراق

17/02/2020‌ 387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی فەرمانندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رەتیدەكاتەوە، هیچ نیەتێک هەبێت بۆ کۆتاییپێهان بە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

لیوا ڕوکن عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژی فەرمانندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەپێگەى فەرمی حکومەتى عێراقی رایگەیاندوە، ئەوان هیچ نیەتێکیان نیە بۆئەوەی بە زۆر کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عێراق بهێنن و بوونی هەواڵێکی لەوجۆرە دوورە لە ڕاستیەوە.

وتەبێژی فەرمانندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، خۆپیشاندان مافێکە دەستور و یاسا بەخشیویەتی.

عەبدولكەریم خەڵەف جەختی لەوەشكردووەتەوە، هیچ نیەتێک نیە کە هێزە ئەمنیەکانی عێراق بە زۆر کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی خەڵک بهێنن هەتا دوای ئەوەش کە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەدات.