وازهێنان لەخواردنی شەكر چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟

تەندروستی

18/02/2020‌ 5419 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی روسیا ڕێنمایی دەدات بەوەی هەموو كەسێكی ئاسایی ساڵانە نابێت لە ٢٤ كیلۆگرام شەكر بەكاربهێنێت.

بەگوێرەی پێگەی "پراڤدا"ی روسی، دكتۆر تاتانیا بۆجارۆڤا پزیشكی كوێرە گڵاندەكان دەڵێت: ئەگەر دەستبەرداری خواردنی شەكر ببیت، ئەوە دوای دوو رۆژ هەست دەكەیت تەندروستیت بەرەو باشتر چووە.

ئەو پزیشكە رووسە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە دەكرێت گلووكۆز و بارێكی دەروونی باش لەڕێگای خواردنی دانەوێڵە و میوە و سەوزەكانەوە بەدەستبهێنیت. 

باسی لەوەش كردووە، كە بەهۆی شەكرەوە جەستە ڤیتامینەكانی كۆمەڵەی بی و كالیسیۆمی لەدەست دەچێت، ئەوەش رێژەی ئەنسۆلین بەرز دەكاتەوە، دواتریش سەردەكێشێت بۆ نەخۆشی شەكرە.

سەبارەت بەوەی ئەگەر بێت و لەجیاتی شەكرەكان پەنا ببرێت بەر خواردنی میوە ئەوە چی بەسەر جەستەدا دێت بوچارۆڤا دەڵێت: ئەوە پرۆسەی هەرسكردن باشتر دەبێت و كاركردنی ریخۆڵەكان بەرەو باشتر دەڕوات و رەنگی پیست جوانتر دەبێت و دۆخی خەوتنیش سروشتیتر دەبێت، ئەوە جگە لەوەی پەستانی خوێن دادەبەزێت و كۆلیسترۆڵ دێتە ئاستە سروشتییەكەی و چالاكییەكانی مێشك باش دەبنەوە و بەرگری جەستەش بەهێزتر دەبێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی