شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، كە كیكی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە داوای كردووە، یانەكەی گرێبەست لەگەڵ مارتین بریسویتی هێرشبەری یانەی لیگانیس واژوو بكات.
سەرچاوەكان ئاشكراشیانكرد، كیكی ئەو یاریزانەی بۆ شوێنگرەوەی عوسمان دیمبلیو یاریزانی یانەكەی دەوێت، كە ئێستا پێكانی هەیە.
رۆژنامەی سپۆرت لەو بارەوە بڵاویكردەوە، كە گرێبەستی بریسویت 18 ملیۆن یۆرۆی دەوێتو یانە كەتەلۆنییەكەش ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بدات.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، لەو پێناوە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بەم نزیكانە دەست بەگفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی بەزوویی گرێبەستی ئەو یاریزانە یەكلابكەنەوە.
هـ ـ ح