نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نزمدەبێتەوە

ئابوری

18/02/2020‌ 339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، كە نرخی هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بە 120 هەزارو 650 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكراوە.

بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراو لەهەرێمی كوردستان نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 650 دیناری عێراقی بووە، ئەو نرخەش بەراورد بەرۆژانی رابردوو نزمبووەتەوە.

هەروەها نرخی یۆرۆی ئەوروپی 100 یۆرۆ 132 هەزار دینار عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 155 هەزار دیناری عێراقییە.

هاوكات تمەن بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو ئەمڕۆ 100 هەزار تمەن بە 9 هەزار دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 20 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.