شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه ته‌نها مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شارپرێس-ی راگه‌یاند، سبەی چوارشەممە مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دیكه، سه‌رچاوه‌كه رونیكرده‌وه، چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانبه‌رانن كه بگاته لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌غدا تا ئێستا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه.
له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی باسی له‌وه‌كرد، "به‌هۆی كێشه‌ی ئیدارییه‌وه تا ئێستا به‌غدا موچه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه تا وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكات".
ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان جه‌ختیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیی بۆ ئه‌و بابه‌ته و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له‌سه‌رخه‌ت ده‌بن.