نیشانەكانی شێرپەنجە لەلای منداڵان

تەندروستی

19/02/2020‌ 911 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فلادیمێر بۆلیاكۆف، ڕاوێژكاری بەڕێوبەری پەیمانگای توێژینەوە لەشێرپەنجەی خوێنی منداڵان ڕایگەیاند: نیشانەكانی شێرپەنجە لەلای منداڵان چەند شتێكە، ئەوانیش، لاوازی و لە دەستدانی كێش، ڕەنگ زەردی، چاك نەبوونەوەی پێست دوای برین.

ڕاوێژكارەكە لە دیمانییەكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "RBK" ی ڕووسی وتی: هیچ نیشانەیەكی دیاریكراو نییە بۆ بوونی شێرپەنجە لەلای منداڵان، بەڵكو نیشانەی گشتی هەن، ئەوانیش، لاوازبوون، بێتاقەتی، گریان، لەدەستدانی كێش بە شێوەیەكی خێرا، ڕەنگ زەردی، چاك نەبوونەوەی پێست دوای ئەوەی گۆڕانكاری بەسەردا دێت، هەروەها هەستكردنێكی بەردەوام بە نەخۆشیی.

دكتۆر دۆلگوبۆلۆف ئاماژەی بەوەش كرد، چەند ڕەفتارێكی منداڵ هەن نیشانەی نەخۆشی شێرپەنجەن، ئەوانیش: شەلین، هێڵنج دانەوە، ڕشانەوە لەكاتی بەیانیاندا، سەرئێشە.

دۆلگوبۆلۆف هەروەها وتی: ئەگەر ئەم نیشانانە لە منداڵدا دەركەوتن، پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت و پكشنینی گشتیی ئەنجام بدرێت و هەرچی پشكنینی پزیشكی هەیە ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی دڵنیا ببیتەوە لەوەی منداڵەكەت شێرپەنجەی نییە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ