وەزیری بەرگری ئیتاڵیا: جەخت لە بەردەوامی هاوکاریکردنی پێشمەرگە ده‌كه‌ینه‌وه‌

کوردستان

19/02/2020‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لۆرێنزۆ گویرینی، وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه‌ و گویرینی رایگه‌یاند، جەخت لە بەردەوامیی هاوکاریکردنی پێشمەرگە ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشەممە مه‌سرور بارزتنی لە رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە و تاوتوێی چەندین پرسی هاوبەشیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا لە سەرجەم بوارەکان کرا و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەش تاوتوێ کرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرایەوە، بەتایبەتی لە بواری مەشق و راهێنانکردن.

هەردوولا هاوڕابوون کە هێشتا داعش هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئاسایشی عێراق، بۆیە پێویستە هەماهەنگی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و تیرۆر بەگشتی ھەبێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئیتاڵیای کرد بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری سەربازی و شەڕی دژی تیرۆر و هیوای پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی خواست.

بەپەلە