شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو پۆڵ بۆگبای فەرەنسیو یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید بكرێت.
بەپێی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت، یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یاریزانە بكاتو لەهاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ بكات.
هەر بەپێی رۆژنامەكە، ئەو یانەیە ئەگەر نەیتوانی پۆڵ بۆگبا بكرێت، ئەوە یانە ئیتالییەكە تیاگۆ ئەلكانتارای یاریزانی یانەی بایەرن میونیخ دەكرێت.
پێشتر بۆگبا یاریزانی یۆڤانتۆس بوو، كە بەگرێبەستێكی 120 ملیۆن یۆرۆیی روو لەیانەی مانچستەر یونایتید كرد.
هـ ـ ح