بەرشەلۆنە گرێبەستی برایسوایت یەكلادەكاتەوە

وەرزش

20/02/2020‌ 273 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانی ئاشكرایانكرد، كە یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی یاریزانی دانیماركی مارتن برایسوایتی یانەی لیگانیس لەچەند سەعاتی داهاتوو یەكلادەكاتەوە.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ، كە بەهای شكاندنی گرێبەستەكەیەتی ئەو یاریزانە دەكرێت.
 
هاوكات یانەی لیگانیس رەتیكردووەتەوە، كە گفتوگۆ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بۆ كڕینی برایسوایت بكات.

یانەی بەرشەلۆنە ماوەیەكە هەوڵی ئەوە دەدات هێرشبەرێك بكرێت، ئەوەش بۆ شوێنگرەوەی عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانە كەتەلۆنییەكە.

هـ ـ ح