شارپرێس:
تەقەتەقی جومگە و بەستەر و پەنجەكان، ڕەنگە سەربكێشێت بۆ لەكاركەوتنی ئەندامەكانی لەش، كە پێویستە بزانیت هۆكاری ئەو تەقەتەق كردنە چییە؟ چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟
دكتۆر قوستەنتین تێرنۆڤۆی، پزیشكی تایبەت و دەستگرەوەی بەناوبانگ دەڵێت: تەقەتەقی جومگەكان یەكێكە لە ناخۆشترین دەنگەكانی سەر زەوی، لەلایەكەوە چواردەور بێزار دەكات و لەلایەنێكی ترەوە مەترسی بۆ سەر تەندروستی كەسەكە هەیە، نهێنی ئەو تەقەتەقە لە چیدایە و چۆن ڕوودەدات؟
دكتۆر قوستەنتین وتیشی: ئەو دەنگە زۆرجار بەهۆی تەشەنوجی مل و باڵ، یان جومگەكانەوە دروست دەبێت و وەك حاڵەتێكی دەماری تەماشا دەكرێت، ئەگەر ئەو تەقەتەقە بەردەوام هەبوو ویان بە بەستەرەكان دەگەێنێت و ڕێگەنادات جێگیر ببێت.
بۆ ڕزگاربوون لەم تەقەتەقە شارەزایان ئامۆژگاری ئەوەمان دەكەن، كە بەردەوام مەساج بۆ جومگەكان بكەین بۆ ئەوەی تەشەنوجیان كەم ببێتەوە، یاخود سەردانی پزیشكی تایبەت بكەن.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ