ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: لەسنوری هەولێر دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قێزه‌ون ڕوویداوە دەبێ حكومەت چاره‌سه‌ری بكات

کوردستان

20/02/2020‌ 5316 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد، "گفتوگۆی تەواو لە بارەی پڕۆگرامی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەسەندكراوی كۆنگرەی چوارەم كراو و سەرنج و تێبینی زۆر خرایە ڕوو بۆ دەوڵەمەندكردنی وەك بەرنامەی كاری ڕێكخراوەیی".

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێكەوتی 20-2-2020 لە شاری سلێمانی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆبوه‌وه‌، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕادگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "سەرەتا وەفدی یەكێتیی كە سەردانی بەغدای كردبوو دواین پێشهاتەكانیان لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق خستەڕوو".

هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "باس لەو دیاردە كۆمەڵایەتیانە كرا كە لەسنوری هەولێر ڕوویداوە كە دیاردەی قێزەونن و دەبێ لایەنە پەیوەندارەكان لە حكومەت چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە و ڕێگری بكەن لە دووبارە بوونەوەی ئەم دیاردانە".

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی:

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێكەوتی 20-2-2020 لە شاری سلێمانی ئەنجومەنی سەركردایەتی (ی.ن.ك). لە كۆبونەوەی خۆی بەردەوام بوو. دوای ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان لە كۆبوونەوەكەدا چەند تەوەرێك گفتۆگۆی لە بارەیەوە كرا.

1- سەرەتا وەفدی یەكێتیی كە سەردانی بەغدای كردبوو دواین پێشهاتەكانیان لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق خستەڕوو.

2- دۆخی كەركوك و خانەقین و ناوچە دابڕاوەكان و تاوانی شەهیدكردنی چوار گەنجی كورد لە گوندی چەخماخەی قەزای دوبز خرایە بەرباس و لێكۆڵینەوە و چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم دۆخە نالەبارەی لەم ناوچانە هاتووەتە كایەوە.

3- باس لەو دیاردە كۆمەڵایەتیانە كرا كە لەسنوری هەولێر ڕوویداوە كە دیاردەی قێزەونن و دەبێ لایەنە پەیوەندارەكان لە حكومەت چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە و ڕێگری بكەن لە دووبارە بوونەوەی ئەم دیاردانە.

4- لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا گفتوگۆی تەواو لە بارەی پڕۆگرامی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەسەندكراوی كۆنگرەی چوارەم كراو و سەرنج و تێبینی زۆر خرایە ڕوو بۆ دەوڵەمەندكردنی وەك بەرنامەی كاری ڕێكخراوەیی و ستراتیجی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تاكو كۆنگرەی پێنجەم.


ڕ . ج