شارپرێس:
هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت " ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه جارێكى تر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێك بڵاو بووه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌یسی گه‌نده‌ڵییان هه‌یه و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه ئێمه به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته پێوه‌ندی به ده‌سته‌وه نییه و لای ئێمه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه".
ده‌سته‌كه له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه‌داوه، "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه جارێكى تر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێك بڵاو بووه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌یسی گه‌نده‌ڵییان هه‌یه و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه ئێمه به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته پێوه‌ندی به ده‌سته‌وه نییه و لای ئێمه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه".
جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ئه‌وه چه‌ندان جاره به‌مشێوه‌یه له هه‌ندێك په‌یجى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستى هاوشێوه بڵاو ده‌كرێته‌وه چه‌ندان كه‌س تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵیان به‌ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكییه‌وه ده‌خرێته پاڵ، بۆیه داوا ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بۆ هیچ مه‌به‌ستێك به‌كار نه‌هێنرێ.
به‌وته‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی "كارى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به جۆرێكه له قۆناغى لێكۆڵینه‌وه ناوى هیچ كه‌سێك بڵاو ناكاته‌وه.
له‌كۆتایشدا ئاماژه به‌وه‌دراوه، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه و چالاكییه‌كانی به‌فه‌رمی و به ئاشكرا بڵاو ده‌كاته‌وه و سه‌رچاوه‌ى زانیارییه‌كانیش ماڵپه‌ڕى فه‌رمى ده‌سته‌یه despaky.krd.
ڕ. ج