شارپرێس:
تۆماس برۆكنەر، شارەزای نێو كۆمەڵەی دروستكردنی دەرمان لە ئەڵمانیا وتی: ئەو خواردنەوانەی لەگەڵ دەرماندا دەخورێنەوە كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر كاریگەری دەرمانەكە هەیە و هەندێك خواردنەوەیش زیان بەدەرمان و نەخۆشەكە دەگەێننو پێویستە لە كاتی خواردنی دەرماندا وازیان لێبهێنینئەوانیش بریتین لە: خواردنەوە كحولییەكان، قاوە، چای و شیر.
برۆكنەر وتیشی: كاریگەری خواردنەوە كحولییەكان لەگەڵ دەرمان ڕوون نییە، یان كاریگەری دەرمانەكە زیاد دەكات، یاخود كالایگەری ناهێڵێت، هەروەها دەبێتە هۆی خێرا لێدانی دڵ و گێژبوون و هێڵنج دان.
سەبارەت بەشیر وتی: پێچەوانەی خواردنەوە كحولییەكان شیر سودی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەڵام نابێت لەگەڵ دەرماندا بخورێتەوە، چونكە شیر دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و كالیسیۆمیش لەگەڵ دەرماندا تێكەڵ نابن.
هەرچی قاوە و چاییش هەیە دەوڵەمەندن بە كافایین، كە كاریگەری زۆر دەمێنێتەوە و بە شێوەیەكی خراپ كارلێك لەگەڵ دەرمانەكاندا دەكەن.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ