ئابووری جیهان چی لێدێت ئەگەر كۆرۆنا ببێتە پەتایەكی جیهانی؟

ئابوری

23/02/2020‌ 935 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دامەزراوەی توێژینەوەیی " Oxford Economics " لەڕاپۆرتێكیدا باسی لە دوو سیناریۆی كارەستبار كردووە بۆ ئابووری جیهانی ئەگەر بێت و ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ پەتایەكی جیهانیی بگۆرێت.

ئۆكسفۆرد ئیكۆنیمیكس پێشبینی كردووە لەمساڵدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێیدا تێكرای گەشەی ئابووری چین بۆ  5.4% داببەزێت، لەكاتێكدا گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە ساڵی رابردوو 6% بوو . 

دامەزراوەكە دوو سینارۆی بۆ حاڵەتی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و گۆڕانی بۆ پەتایەكی جیهانی باس كردووە، كە سیناریۆی یەكەم ئاماژەی بەبڵاوبوونەوەیەكی فراوانتری ڤایرۆسەكە لە ئاسیادا كردووە، لەوكاتەدا ئۆكسفۆرد ئیكۆنۆمیكس پێشبینی كردووە تێكڕای گەشەی ئابووری جیهانی 400 ملیار دۆلار پاشەكشە بكات . 

هەرچی سیناریۆی دووەمە ئەوە بەپێی پێشبینییەكانی دامەزراوەكە ئەگەر هات و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهانی بڵاوبووەوە، ئەوە ئابووری جیهانی بەڕێژەی 1.1 تڕیلیۆن دۆلار زیانی بەربكەوێت . 

بەپێی راپۆرتەكە دابەزینی تێكرای بەرهەمی جیهانی بەهۆی كەمبوونەوەی بەكاربردن و كەمبوونەوەی گەشتوگوزار و كاریگەرییە خراپەكانی لەسەر بازاڕە داراییەكان و لاوازبوونی وەبەرهێنان دەبێت.

بەڵام ئۆكسفۆرد ئیكۆمۆمیكس جەختیكردووەتەوە، كە پێشبینی دەكەن كاریگەرییەكانی ڤایرۆسەكە تەنیا لەسەر چین كورت ببێتەوە، بەجۆرێك كاریگەرییەكە گەورە و كورتمەودا دەبێت، بەوەش تێكرای گەشەی ئابووری جیهانی بەڕێژەی 0.2% كەمدەبێتەوە . 

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی