شارپرێس:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ڕابگرێت، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته، به‌ڵام تا ئێستا گه‌شته‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی شارپرێس بۆ خشته‌ی گه‌شته‌كانی نێوان عێراق بۆ ئێران ئه‌وه ده‌ركه‌وت، كه له‌وكاته‌ی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ ئه‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ به‌شێك له‌شاره‌كانی ئێران به‌تایبه‌ت مه‌شهه‌د و تاران به‌رده‌وامیی هه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شێك له‌و گه‌شتیارانه‌ی له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عێراق باس له‌خراپی كوالیتی پشكنینه پزیشكییه‌كان بۆ گه‌شتیاره‌كان ده‌كه‌ن.
عه‌لا مه‌حمه‌داوی، كه خوێندكارێكی عێراقییه و له ئێران ده‌خوێنێت ده‌ڵێت "كاتێك گه‌یشتینه نێو خاكی عێراق زۆر به‌ساده‌یی پشكنینی پزیشكی‌یان بۆكردین، پشكنینه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئامێرێكی بچوكی بێ كوالیتییه‌وه بوو، دوای ئه‌وه‌ی پرسیاریان له ته‌ندروستییان كردین، ڕێگه‌یان پێداین بڕۆین".
مه‌حمه‌داوی باس له‌وه‌شده‌كات، هێشتا ده‌یان خێزانی عێراقیی له‌شاری قوم كه ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا بڵاوبوه‌وه گیریانخواردووه.
ڕ . ج