شاندێكى وەزارەتى پێشمەرگە سەردانى بەغدا دەكات

کوردستان

23/02/2020‌ 392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ی شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و لەگەڵ وەزیری بەرگری حکومەتی فیدڕاڵ و بەرپرسانی باڵای ئەو وەزارەتە کۆ دەبنەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، بڕیارە سبەی شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرۆکایەتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ وەزیری بەرگری حکومەتی فیدڕاڵ و بەرپرسانی باڵای ئەو وەزارەتە کۆ دەبنەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئامانجی سەردانەکەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا گفتوگۆکردنە لەسەر چەند تەوەرێک، کە گرنگترینیان خۆی لەشایستە داراییەکانی پێشمەرگەو گرفتی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق لەناوچە کێشە لەسەرەکان و چالاککردنەوەی لیژنە سەرەکی و لاوەکییەکانی نێوان هەردوولایە.

بەپەلە