كۆرۆنا لە حەوت وڵاتی عەرەبی بڵاوبووەتەوە

جیهان

26/02/2020‌ 841 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاش ئەوەی دەوڵەتانی عومان و بەحرەین و كوەیت و عێراق ڤایرۆسی كۆرۆنایان ڕاگەیاند، ڕێژەی توشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشت بە 7 دەوڵەتی عەرەبی.

دەسەڵاتدارانی كوەیت 3 حاڵەتی كۆرۆنایان ڕاگەیاند، دووانیان لە ئێرانەوە هاتوون و دانەیەكیان كەسێكی سعودی بووە.

بەحرەین یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند، كە گەشتیارێكە لە ئێرانە چووە بۆ كوەیت.

هەروەها وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، پاش ئەوەی پشنینی تاقیگەكە بۆ گەنجێكی بەڕەگەز ئێرانی قوتابی ئاینیی كراوە لە عێراق، دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، ئەمە جگە لەتۆماركردنی چوار حاڵەتی نوێ‌ لەشاری كەركوك، كە خێزانێك‌و لەكەركوك گەڕاونەتەوە.

هەروەها دەسەڵاتدارانی عومان، دوو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایان ڕاگەیاند، كە لە ئێرانەوە هاتوون.

دەسەڵاتدارانی لوبنانیش ئاشكرایان كرد كەسێكی لوبنانی پاش ئەوەی لە شاری قومی ئێران گەڕاوەتەوە و پشكنینی بۆ كرلاوە، دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

بەهەمان شێوە وڵاتی میسر بە فەرمی خاڵەتێكی كۆرۆنای ڕاگەیاند، كە كەسێكی ئەوروپییە و لە میسر توشی ڤایرۆسەكە بووە.

ئاماری گشتی وڵاتە عەرەبییەكان، 13 حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3 دانەیان چارەسەر كراون، یەكێك لەوانە بییانییەكەی وڵاتی میسر بووە.

ئەو ڤایرۆسە كوشندەیە، لە گۆشتی ئاژەڵە ئاوییەكانەوە، لەكۆتایی مانگی 12 ی 2019، لە شاری وهانی وڵاتی چین دەركەوت و بەرەو شارەكانی تری چین و 25 دەوڵەت لەسەرانسەری جیهاندا گواسترایەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ