شارپرێس:
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم له په‌رله‌مانى كوردستان كۆبووه‌وه و له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم گفتوگۆیان كرد و بڕیاره شاندێكی لیژنه‌كه سه‌ردانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌ن.
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئەمڕۆ چوارشەمە به‌سه‌رۆكایه‌تی جوان ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەكه كۆبووه‌وه، سەرەتای کۆبوونەوەکە جوان ڕۆژبەیانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نوێنەرانی حزبە کوردستانییەکانی کەرکوکى بۆ ئەندامانی لیژنەكه خستەڕوو کە سەرەتای ئەم ھەفتەیە ئەنجامدراو وەک سەرۆکی لیژنە بەشداریی تێدا کردبوو.
جوان ڕۆژبەیانی ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کۆبوونەوەیە کۆمەڵێک ڕاسپاردە گەڵاڵەکراون و ئاراستەی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان دەکرێن، بەمەبه‌ستی کار لەسەرکردن و ئاگاداربوون.
لەبەشێکی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و نوسراو و سكاڵا‌و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان كاری پێویستیان له‌سه‌ركراو ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارکران بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان.
تەوەرێکی دیكه‌ى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو به‌باسکردن لە دۆخی ژیانی ھاووڵاتییانی دانیشتووی سنووری مادەی 140 لەڕووی سیاسی و کارگێڕی و خزمەتگوزاری و ئەمنی و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردرا لەئایندەدا ئەندامانی لیژنەكه سەردانی شار‌و شارۆچکەو گوندەکانی ئەم سنوورانە بکەن بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەدۆخی ئەم ناوچانە.