بەڵگەنامەیەك ژمارەی راستەقینەی تووشبووان و گومانلێكراوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری عێراق ئاشكرادەكات

عیراق

27/02/2020‌ 3992 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەپێی بەڵگەنامەیەك، كە رۆژی چوارشەممە لە تاقیگەی ناوەندی عێراق دەرچووە ئاماری سەرجەم حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو حاڵەتانەی جێگای گومانن لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق ئاشكرا دەكات .

بەگوێرەی بەڵگەنامەكە تا ئەو بەروارە پێنج حاڵەتی تووشبوون  بەڤایرۆسەكە تۆمار كراون، كە چواریان لە پارێزگای كەركوكن و ئەوەی تریان لە نەجەفە .

هەروەك بەپێی بەڵگەنامەكە سی و نۆ حاڵەتی تری جێگای گومان لەسەرجەم پارێزگاكان تۆماركراون، كە ١٣ حاڵەتیان لە بەغدا و هەریەك لەكەركوك و كەربەلا یەكی پێنج حاڵەت، هەریەك لە دهۆك و بابل و نەجەف سێ حاڵەت، دوو حاڵەت لە سلێمانی ، یەك حاڵەت لە هەریەك لە هەولێر و زیقار و ئەنبار و بەسرە .

بەڵگەنامەكە باسی حاڵەتە گومانلێكراوەكانی پارێزگای نەینەوای نەكردووە، كە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكە رایگەیاند دوازدە حاڵەتی گومانلێكردنیان هەیە بۆئەوەش لە نەخۆشخانەی سەلام لە موسڵ چەند كەسێكیان لە كەرەنتێن (دابڕینی تەندرووستی ) جیاكردووەتەوە.

هاوكات ئەمڕۆ پێنج شەممە حاڵەتێكی تری تووشبوون بەنەخۆشی كۆرۆنا لەشاری بەغدا تۆماركراو لەو بەڵگەنامەیە باسی نەكراوە.