شارپرێس:
ژمارەی توووشبووانو ڕێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كڕۆناوە لەوڵاتەكەی زیادیكردووە.
دكتۆر كیانوش جیهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسی هەواڵی ڕۆژانەی لەبارەی ئامار و دۆخی تووشبوانی ڤایرۆسی كڕۆنا لەوڵاتەكەی ڕایگەیاند، لەدوێنێوە تائێستا 205 كەسیتر پشكنینی دڵنیایی نەخۆشییەكە لەسەریان پۆزەتیڤ دەرچووە، كە شاری تاران بە 52 كەس و ـ21 كەسیش لەقوم زۆرترین تووشبوانیان لەخۆ گرتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەو نموونە نوێیانەدا بەداخەوە 9 كەسی تر گیانی لەدەستداوە و كۆی تووشبوانیش 593 كەس بووە و مردووانیش 43 كەس پێكدێنێت.
لەبارەی چاكبووان بەڤایرۆسەكەشەوە جیهانپور وتی: 123 كەس تا بەئێستا لە نەخۆشییەكە چاك بوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
وەرگێڕان: یاسین نادر