سەرتاشخانە و ئارایشتگەکان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ داده‌خرێن

کوردستان

10/03/2020‌ 303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راگەیاندنی تەندروستی هەڵەبجە رایگه‌یاند، به‌هۆی خۆپارێزگای له‌ ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ بڕیاردراوه‌ سەرتاشخانەو ئارایشتگەکان له‌ پارێزگاكه‌دا دابخرێن.

راگەیاندنی تەندروستی هەڵەبجە له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاگاداریه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "ئاگاداری سەرجەم خاوەن سەرتاشخانەو ئارایشتگەکان ده‌كه‌ین لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، سەرجەم سەرتاشخانەو ئارایشتگاکان دابخرێن

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بڕیاره‌كه‌ له‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 11-3-2020 جێبه‌جێ ده‌كرێت و تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت.

تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتیان و ده‌ڵێت، "هەرکەس پابەندی ئاگاداریەکە نەبێت توشی سزای یاسایی دەبێتەوە، لیژنەکان بەردەوام دەبن لە سەردانکردن و چاودێریکردن".