گواستنەوەی ئاراستەی روسیا بۆ نێو سیاسەتی دەرەوەی ئیسرائیل

مەلەفی تایبەت

19/03/2020‌ 745 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (ئیكسپرت ئۆنلاین) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی بەرژەوەندی هاوبەشی ئیسرائیل و روسیا لە هەماهەنگی كردنی سیاسەتەكانی نێوانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی راپۆرتەكە، گەڕانەوەی روسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆر بوونی بەشدارییەكانی لە پرۆسە هەرێمایەتییەكان بووەتە هۆی ئەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە زیاد ببێت. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، بەهۆی ئەوەشی ئیسرائیل ناوەندێكی سەربەخۆی هێزە لەو پەیوەندییە بە دوور نییە.

چڕی پەیوەندییەكانی نێوان مۆسكۆو تەل ئەبیب بۆ بەرژەوەندی هاوبەشی نێوانیان دەگەڕێتەوە لە پەرەپێدانی گفتوگۆكانیان سەبارەت بە هەماهەنگی رێكارەكان لەسەر رێچكەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم بابەتەش وا دەكات ئەگەری ئاستی مەترسیەكان لەژێر كۆنترۆڵدا بمێنێتەوە. 

هۆكاری كەسێتیش، كە خۆی لە پەیوەندی نێوان هەردوو سەرۆك دەوڵەتدا هەیە، رۆڵێكی تایبەتی لە چارەسەركردنی گرفتەكاندا بینیوە.

ئەوەی پێویستە لەسەری بوەستین, گەڕانەوەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێك نییە لەسەر چارەسەركردنی ململانێی فەلەستین –ئیسرائیل. روون و ئاشكراشە كە خشتەی كاری هەرێمایەتی زۆر فراوانە، و روسیا نیازی ئەوەی نیە بارێكی قورسی ئەم ململانێیە لە كوڵ بنێ. لەبەرئەوە، سیاسەتی دوورخستنەوەی ماوەیەكی یەكسان لەسەرجەم گەمەچیەكان باشترین سەركەوتنە، بۆ ئەوەی تواناكان كاری خۆیان بكەن. بەڵام دگیركردنی (غوری ئوردن) رەنگە دۆخی ئێستای ناوچەكە بگۆڕێ. لەم دۆخەدا، مۆسكۆ دەستبەردار نابێت و ئەم هەنگاوە تاك لایەنە پشتگوێ ناخات؛ كە ئەمریكا پشتیوانی لێ دەكات.

بە شێوەیەكی گشتی، پەیوەندیەكانی نێوان روسیا و ئیسرائیل لەم قۆناغەدا بێ گرفت نین و ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی پێكدانانی بەرژەوەندیەكانی نێوانیان لە ناوچەكە روبەروی كێشە ببنەوە. لەهەمان كاتدا، بەهۆی پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسی ناوخۆوە، ئیسرائیل رۆڵی روسیا لە سیاسەتی دەرەوەیدا لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست لەبەرچاو دەگرێت.

بەڵام لەسەر ئاستێكی ناوەند، هەبوونی ئێران لە سوریا، دیارترین خاڵی ناكۆكی دەبێـت لە پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسوڵ رەزا